داهاتی سۆشیال سۆڵیدارێتی
داهاتی سۆشیال سۆڵیدارێتی چیە؟
کەسی وەرگر بڕەپارەیەکی داهاتی ئەبێت بەشێوەیەکی بەردەوامی لەهەرمانگێکدا،بەڵام پێوانەیەکی قورسی یاسایی هەیە.
ئایا من یاساییم بۆ پاڵپشتی دارایی مانگانە؟
ئەمە ئەو بێ ماڵ و پەنابەرە بێ ئیشەکان ئەگرێتەوە ئەوانەی یەک تۆز داهاتیان هەیە یاخود هەرهیچیان نیە.تۆ یا پێویستت بە شەهادەی بێ ماڵی ئەبێت لەوحالەتەی کە بێ ماڵیت یان عەقدی خانوی بەکرێ گرتن بەناوتەوە بێت کە زیاتر لە6 مانگی تیابوبێتی لە خانوە کرێکەدا پێش داواکردن.هەروەها ئەگەر سودی کە وەربگریت،بۆنمونە لە پڕۆژەی هیلیۆس دابیت یان پارەت وەربگریت هێشتا،ئەوا ناتوانیت بەشێوەیەکی یاسایی داوای ئەم داهاتی سۆشیال سۆڵیدارێتی یە بکەیت.
من چی جۆرە پاڵپشتیەک وەردەگرم؟
ئەوخێزانانەی کە بەیەکەوە ئەژین ئەوا 100€ بۆ دوەم گەورەی خێزانەکە دواتر بۆ ئەندامانی تری خێزانەکە مناڵ یاخود گەورە بن 50€یە.تێکڕای ئەو بڕەی پارەی پاڵپشتیە لەسەر ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە دیاری ئەکرێت، بەڵام 900€ هەیە بۆ هەرهەموو خێزانێک، بەپێی ڕەچاوکردنی قەبارەی خێزانەکە.
چی جۆرە وەرەقەیەکم پێویست ئەبێت؟
ئیقامەی بەسەرنەچوو،
ئەفیمی(ژمارەی حسابی یۆنانی زەڕیبە)،
ئەمکە ( ژمارەی نهێنی سۆشیالی یۆنانی)،
حساب بانقی لە بانقی یۆنانیدا،
ئەدرێسی ئیمەیل،
زەڕیبەی بەسەرنەچوو،
ئەگەر تۆ بێ کاری،کارتە بێ کارییەکەت،
ئەگەر من مناڵت هەیە لەخوار 15 ساڵەوەن،ئەوا ئەوراقی پیشان دانی مەکتەب ئەبێت پێت بێت کە بۆئەوەی بزانرێت مناڵت لەمەکتەبە بۆهەر مناڵێکت ئەبێت پێت بێت،
ئەبێت بیسەلمێنی کە هەر داهاتێک هەتبوە لە 6مانگی پێشودا( بۆنمونە بۆ ئیش ،کارتی پارە یان سودەکانی سۆشیال),
عەقدی خانوو لەگەڵ لیستی حسابی کارەباو بە ناوی خۆت و ئەو شوێنەی لێی ژیاوی بۆزیاتر لە 6مانگ پێش دەست پێ کردنی بەرنامەکە،
یان لەحاڵەتێکدا کە بێ ماڵ بیت، شەهادەی ڕەسمی بێ ماڵیت ئەبێت هەبێت.
لەکوێ ئەتوانم داوای داهاتی سۆشیال سۆڵیدارێتی بکەم؟
لێرەدا ئەتوانی لیستی هەموو ئەو سەنتەرو شوێنانە بدۆزیتەوە (“Κεντρο Κοινοτητας”). لەیۆنان. لیستەکە بەداخەوە تەنها بە یۆنانی بەردەستە.