هەموو ئەوەی پێویستە بیزانیت دەربارەی چاوپێکەوتنی پەنابەری لە یۆنان
چاوپێکەوتنی پەنابەری چییە؟
دوای ئەوەی داوای پەنابەریت لە ناو ئەو داوایە تۆمار کراوە کە پێی دەوترێت "تۆماری تەواو"، دەسەڵاتداران سەیری ئەو مادەیەی داواکەت دەکەن بۆ ئەوەی بزانین ئایا تۆ مافی بەدەستهێنانی مافی پەنابەریت هەیە یان نا، جا ئەگەر مافی پەنابەریت هەیە،ئەوان سەیری ئەو دۆخە دەکەن کە چۆن دەبێت.
لە چاوپێکەوتنی پەنابەریدا دەتوانیت ئەو هۆکارانە ڕوون کەیتەوە کە ناچارت دەکات وڵاتی بنەڕەتت بەجێ بێڵیت و بۆچی ناتوانیت بگەڕێیتەوە. ئەمە گرنگترین هەنگاوی داواکردنی پەنابەرییتە، چونکە ئەو زانیاریانەی لە چاوپێکەوتنەکەتدا پێشکەش دەکەیت، دیاریی دەکەن کە ئایا مافی پەنابەرێتتان لە یۆنان پێ دەبەخشرێت یان نا
زۆر گرنگە خۆت ئامادە بکەیت بۆ چاوپێکەوتنەکە و مەوعیدەکەت لە دەستت نەچیت. لە چاوپێکەوتنەکەدا پێویستە بە راست و دروستی وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بدەیتەوە کە داوات لێدەکرێت
بۆچی دەبێت خۆم ئامادە بکەم بۆ چاوپێکەوتنەکەم؟
هەروەک چاوپێکەوتنی پەنابەری سەرەکیترین دیاریکەرە کە ئایا مافی پەنابەریت دەست دەکەوێت یان نا، دەبێت زۆر بە باشی بوی ئامادە بیت. بە ئامادەکارییەکی باش، دەتوانن دڵنیابن لەوەی کە بڕیاری پەنابەریی دادپەروەرانە و دادپەروەرانەتان دەبێت. ئەگەر پارێزەرت هەیە یان کارکەری کۆمەڵایەتیت هەیە، پێویستە داوای لێ بکەیت بۆ چاوپێکەوتنی پەنابەریەکەت ئامادەت بکەت. ئەگەر پارێزەر یان کارکەری کۆمەڵایەتیت نییە، تکایە پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان بۆ ئێمە بنێرە، تیمی زانیاری مۆبایل، پەیامێکمان بنێرە لەسەر فەیسبوک یان واتساپ
چۆن بچم بۆ چاوپێکەوتنی پەنابەری؟
ئەگەر دوور لە نوسینگەی پەنابەری هەرێمەکەت دەژیت، پلانی گەشتەکەت پێشوەختە دابڕێنە. بەداخەوە، UNHCR لەوە زیاتر گواستنەوە بۆ مەوعیدەکانی خزمەتگوزاری پەنابەری دابین ناکات. ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی هەیە لە گواستنەوە، داوا لە ئیدارەی کەمپەکەت یان پەناگەکەت بکە کە ئەگەر بتوانن یارمەتیتان بدات لەگەڵ ئەمەدا. چاوپێکەوتنی کەسی(شخصي)بە زۆرینەی کات لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەست پێدەکات.
دڵنیابە لە کاتەکەدا: ئەگەر درەنگ کەوتیت، لەوانەیە ئەفسەرەکە ڕەتی بکات کە چاوپێکەوتن لەگەڵ تۆدا بکات
ئایا من منداڵە بچوکەکانم لەگەڵ خۆم بۆ نوسینگەی مافی پەنابەریەکە بهێنم؟
بەڵێ، پێویستە. لە تیۆریدا ، بچووکەکان ( منداڵانی خوار 18 ساڵ ) کەیسێکی پەنابەریی جیایان نییە . لەگەڵ ئەوەشدا ئەفسەری پەناهی دەتوانێت بە پێویستی بزانن چەند پرسیارێکیان لێ بکات. ئەگەر چاوپێکەوتنکار ویست پسیار بکات، ئەوا لە ئامادەبوونی ئێوەدا پرسیارەکانی دەکات. پێویستە چاوپێکەوتنکەر تەمەن و لاوازی و باری دەروونی منالەکە بە بەرچاو وەربگرێت
چ جۆرە بەڵگەنامەیەک بۆ چاوپێکەوتنەکەم بهێنم؟
بو نموونە:
- ئەگەر لە وڵاتی خۆت دەستدرێژیت کراوەتە سەر و بریندار کرابیت و هەر ئەوەش هۆی ڕۆیشتنت بێت ، دەبێت هەموو ئەو بەڵگەنامە پزیشکیانە بهێنیت کە لەو کاتەدا وەرت گرتووە. ئەگەر تووشی برینێکی سەخت بووی ،دەتوانیت وێنەی ئەو برینانە یان وێنەی جێگای ئەو برینانەی کە لەسەر لەشی خۆت هەیە بیهێنی.
- یان ئەگەر لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان یان ئەو ڕاپۆرتانەی لە ئینتەرنێتدا هەن کە چیرۆکەکەت پشتڕاست دەکەن ، دەتوانیت ئەوانیش بیهێنیت.
لە کۆتاییدا، بەسوود دەبێت هەموو شتێک بیهێنی کە بتوانێت چیرۆکەکەت پشت پێ ببەستێ دەربارەی ئەوەی بۆچی وەلاتی بنەرەتت جێتهێشت ( بو نموونە : وێنە ، گرێبەستی کرێ ، نامە ، گرێبەستی دامەزراندن و هتد . )
ماوەی چاوپێکەوتنەکەم چەند درێژ دەبێت؟
هیچ یاسایەک نییە دەربارەی درێژی چاوپێکەوتنە کەسیەکە. هەندێک چاوپێکەوتن زۆر کورتن ( نزیکەی 1 کاتژمێر ) ، هەندێک چاوپێکەوتن زۆر درێژن ( زیاتر لە 6 کاتژمێر ). درێژی چاوپێکەوتنەکە دیاری ناکات کە سەرکەوتووە یان نا. ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکە گرنگترینە. ئەگەر بۆ نموونە چاوپێکەوتنەکەت زۆر کورت بوو و تەنیا 1 کاتژمێر بەردەوام بوو ، مانای ئەوە نییە شکستت هێنا و ڕەتکردن (رفض) وەردەگری
ئەگەر چاوپێکەوتنەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو یان هەستت بە نا ئارامی کرد، بەڕێزەوە داوا لە ئەفسەرەکە بکە پشوویەک بەتو بدات
لە چاوپێکەوتنەکە کەسییەکەمدا چون ڕەفتار بکەم؟
ئامۆژگاریە بەسوودەکان:
- هەول بدە بە ئاسایی ڕەفتار بکە.
- لەگەڵ چاوپێکەوتنکار (ئەو کەسی مقابلە پێت دەکات) و وەرگێڕەکەت بە رێز و بە ڕەوشت بن.
- هەوڵ بدە لە کاتی چاوپێکەوتنەکە دا ئارام بیت و لە عاجزیەکەتدا ژێر کونترول بیت، تەنانەت ئەگەر پرسیارەکان وابن کە هەست بە نائاسوودەی بکەیت.
- ئەگەر هەستت بە باشی نەکرد، بەڕێزەوە بە ئەفسەرەکە بلێ و داوای پشوو بکە . تۆ هەمیشە مافی ئەوەت هەیە داوای پشوویەک بکەیت ئەگەر بۆ نموونە پێویستە بچیتە دەست ئاو یان ئەگەر پێویستیت بە هەوایەکی تازە هەیە.
ئەگەر لە وەرگێڕەکە تێنەگەشتم یان ئەگەر وابزانم وەرگێڕ لێم تێناگات چی بکەم؟
ئامۆژگاریە بەسوودەکان:
- هەوڵ بدە هێواش قسە بکەی کاتێک وەڵامی پرسیارەکانی ئەفسەرەکە دەدەیەوە.
- ڕستەی کورت بەکاربهێنە.
- خذ فترات راحة قصيرة بين كل جملة حتى يتمكن المترجم الشفوي من ترجمةهەندێک پشوی کورت لە نێوان هەر ڕستەیەک ببە بۆ ئەوەی وەرگێڕەکەت هەموو ئەو شتانەی کە دەیڵێیت وەربگێڕیت.
- هەوڵ بدە بۆ ماوەیەکی زوور قسە مەکە بە بێی پچران ، ئەگینا وەرگێڕەکەت ناتوانێت هەموو ئەو شتانەی کە دەیڵێیت وەربگێڕێت.
ئەگەر پێت وایە وەرگێڕەکەت زۆر باش لە تۆ تێناگات یان ئەگەر زۆر بەباشی لە وەرگێڕەکەت تێنەگەشتیت ، بە ئەفسەرەکە بڵێ(ئەو کەسەی موقابلەت پێ دەکات) و داوای وەرگێڕێکی نوێ بکە. ئەمە لەوانەیە رووبدات بۆ نمونە ئەگەر وەرگێڕەکەت لە شێوەزارەکەت تێنەگا یان بە پێچەوانەوە. دڵنیابە لەوەی گۆڕانکاریەکە لە فایلەکەت دا نووسراوە.
ئەگەر وا دەزانیت وەرگێڕەکەت هەموو ئەو شتانەی کە دەیڵێیت وەرناگێڕێ ، کە یان زانیاری زیاد دەکات یان زانیاری لە ڕستەکانت لادەدات ، بە رێزەوە داوا لە وەرگێڕەکەت بکە کە جارێکی تر تەرجەمە یان ڕستەکەت بە جۆرێکی تر دووبارە بکاتەوە. ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو، ئەفسەرەکەت ئاگادار بکە و دڵنیابە لەوەی کە ئەم کێشەیە لە فایلەکەتدا هاتووە.
لە چاوپێکەوتنی(مقابلة) پەنابەریدا چ جۆرە زانیارییەکم لێ دەکرێت؟
چاوپێکەوتنکەر (ئەو کەسەی مقابلە پێت دەکات)ئەم پسیارانە لێت دەکات:
- زانیاری دەربارەی ناسنامەکەت،
- چۆن هاتیت بۆ یۆنان،
- هۆکاری جێهێشتنی وەلاتەکەت،
- ئەو وڵاتەی کە پێشتر تێیدا دەژیایت لە حاڵەتی بێ دەوڵەتدا،
- ئەو هۆکارانەی کە ڕەنگە نەتانەوێت و نەتانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە.
ئامادەبن بۆ ئەوەی پرسیاری زوور وردیان لە ئێوە بکرێت.
بۆ نموونە : ئەگەر میکانیکی ئۆتۆمبێل بووی ، ڕەنگە ناوی پارچە سەیارەی دیاریکراوت بە زمانەکەت لێت بپرسێت ، ناوی ئەو گومەلگەی کە دوکانەکەتی لێ بوو ، هتد.
لەبیرت بێت کە ئەرکی خۆتە چیرۆکەکەت بۆ ئەفسەر ڕوون کەیەوە و ڕەنگە بەڕاست و دروست بوونی چیرۆکی شەخسیت کاریگەری لەسەر متمانە و کەیسەکەت دروست بکات. ئەگەر ئەوان هەستیان کرد کە ئێوە هاوکار نین بەرامبەریان، لەوانەیە لەسەر بنەمای نەبوونی هاوکاری، داواکەتان ڕەتبکەنەوە.
پێکەوەژیانی چیرۆکەکەت زۆر گرنگە. لەبیرت بێت کە چیرۆکەکەت لەگەڵ ئەندامانی خێزان و زانیاری بەردەستی تر تقدیم دەکرێن، لەگەل داتابەیسەکەی پۆلیسی یۆنان ، هەواڵ و زانیاری نێودەوڵەتی کە لە چاوپێکەوتنەکانی پێشوو داوتەوە. ئەگەر چیرۆکەکەت لەگەڵ هیچ کام لەم سەرچاوانە ناگونجێت، بانگەشەکەت بە ناباوەڕپێکراو دائەنرێ و لەوانەیە ڕەت بکرێتەوە.
دڵنیابە لە ڕونکردنەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی خۆت بۆ بەجێهێشتنی وڵاتەکەت. ئەگەر هەست دەکەیت کە داواکەت شایەنی دۆخی پەنابەرییە، ئەوا زوور بە ڕوونی باس بکە کە بۆچی تۆ بە تایبەتی ترست لە چەوساندنەوە هەیە لەسەر بنەمای ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، بۆچوونی سیاسی یان ئەندامێتی گروپێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو. ئەگەر هەر بەڵگەیەکت هەیە لەسەر ئەمە، لە چاوپێکەوتنەکەدا بینیشانبدە. ئەگەر وا نەبوو، بە وردی ئەو چیروکە یان روداوە ڕوون بکەرەوە کە تووشی بووی.
زانیاری بەسوود: نووسینی چیرۆکەکەت پێش چاوپێکەوتنەکە،دەتوانیت چیروکەکەت بنوسیت کە هەموو وردەکارییەکانی لەخۆ دەگرێت، ئەمە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ لەبیرکردنی هەموو ئەو شتانەی کە بۆ کەیسەکەت گرنگە.
شتی گرنگ کە باس بکەین ئەمانەن:
- کات و بەروار: کاتێک ئەو شتانە ڕوویدا کە وای کرد واز لە وڵاتەکەت بهێنیت،
- شوێنەکان: لەو شوێنەی کە شتەکان ڕوویاندا،
- خەڵک: ئەگەر ناوی کەسانی بەشداربووت لە یاد بێت، ئەوە ئاسانکاری دەکات بۆ خزمەتگوزاری پەنابەری بۆ ئەوەی پشکنین بۆ داواکانت بکات.
دووبارە بیرت بێتەوە ، کە ئەوە وەڵامی ئاسایی نییە کە داوای دەکەن ، بەڵکو لێدوانی زۆر وردن. ئەگەر پرسیارت لێکرا بۆچی وڵاتی خۆت جێهێشت ، هەوڵ بدە دەستەواژەی گشتی بەکارنەهێنیت وەک " دەمەوێ دواڕۆژێکی باشترم هەبێت ". هەوڵ بدە زۆر تایبەت و ورد بیت و چیرۆکی تاکت بۆ بگێڕەوە : بۆچی مستەقبەلت نەبوو ؟ . ژیانت لە کوێ دا ڕوویدا و ڕووبەڕووی چ هەڕەشەیەک بووی؟
بۆ نموونە : لە 22 ی ئەیلوول لەگەڵ ئامۆزاکانم عەبدوڵڵا عەزیل و محەمەد عەزیل لە مەیدانی ناوەندی شارۆچکەکەمان هی تادف
بووم کاتێک ئەندامانی داعش خۆیان نمایش کرد و دەستگیریان کردین بە گومانی ئەوەی کە کوردبووین. ئێمە براین بۆ مەکتەبی کارگێڕی ناوەندی و لەوێ لەلایەن فەرماندەیەک بەناوی خالید لێی دراین کە هەوڵیدا دان بەوەدا بنێین کە کوردین.
بیرت بێت : ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی پەنابەری زۆر گرنگە ! پەیوەندی بکە بە پارێزەرەکەت و کارکەری کۆمەڵایەتی خوت (ئەگەر هەیە)، بەلام ئەگەر نیتە، دەتوانیت پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان تیمی زانیاری مۆبایل(Mit) بکەیت.
چی ڕوودەدات لەگەڵ ئەو زانیاریانەی کە من دەیدەم لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا؟
هەموو ئەو شتانەی کە دەیڵێیت لە کاتی چاوپێکەوتندا نهێنییە واتە بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەت یان بە زۆردارەکانی تۆ ئاشکرا ناکرێت . دەبێت بزانیت کە چاوپێکەوتنە کەسیەکەت لەوانەیە بە دەنگ تۆمار بکرێت. هەروەها نووسراوێکی چاوپێکەوتنەکە دەنوسرێت ئەم دۆکیومێنتە هەموو پرسیار و وەڵامەکانی چاوپێکەوتنە کەسییەکەت لەخۆ دەگرێت. لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەتدا وەرگێڕەکە ناوەڕۆکی دەقەکەت بۆ دەخوێنێتەوە، دەتوانیت داوای ڕاستکردنەوەی بکەیت ئەگەر ناوەڕۆکەکە ڕاست نەبێت. پاشان، داوات لێ دەکرێت کە واژۆی لەسەر بکەیت
ئەگەر هەندێک زانیاریت لە نوسراوەکەدا نەبن، یان هەندێک هەڵە تێیدابن، بەڕێزەوە ڕەتی بکەوە کە واژۆی بکەیت و بۆ ئەفسەر ڕوون بکەوە. دەتوانیت داوای کۆپیەک لە ڕوونووس و تۆمارە دەنگیەکە بکەیت
چی دەبێت ئەگەر نەتوانم بڕۆم بۆ چاوپێکەوتنە کەسییەکەم؟
تۆ ناچاریت کە لە چاوپێکەوتنی کەسی خۆت ئامادە بیت. دەتوانیت تەنها لە حاڵەتی نەخۆشی ترسناک یان کەمئەندامی جەستەیی جدی ئامادە نەبیت. ئەگەر ئەوە بێت، دەبێت بەلگە بۆ ئامادەنەبوونی خۆت به بەلگەنامەی پزیشکی یان لێدوانی دەسەڵاتێکی گشتی بهێنیەوە
بۆ نموونە: تۆ ڕووداوێکت هەبوو و لە نەخۆشخانەیت. پێویستە پەیوەندی بە نوسینگەی پەنابەرێتەوە بکەیت بۆ ئەوەی پێیان بلێی کە ناتوانیت نەخۆشخانە کە بە جێبهێڵیت و لە نەخۆشخانەوە تێبینیان بۆ بنێریت کە دەیسەڵمێت ناتوانیت ئامادەبی
ئەگەر چاوپێکەوتنە کەسیەکەت لەدەست دا و سەرکەوتوو نەبوویت لە بەلگە هێنان بۆ ئامادەنەبوونت بە بڕوانامەیەکی یاسایی، ئۆفیسی پەناگە وا دادەنێت کە تۆ بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ داوای مافی پەنابەریت لێ کشاوتەوە. ئەمەش بەو مانایە دێت کە داواکاریی پەنابەرییەکەت بە فەرمی ڕابگیرێت . تاکە ڕێگا بۆ بەردەوام بوون لە کەیسەکەت، داواکردنی فەرمییە بۆ دووبارە کردنەوەی دۆسیەی پەنابەرێتەکەت لە ماوەی 9 مانگدا
کەی و چون بریار لەسەر کەیسی داواکردنی مافی پەنابەری خوم وەڕدەگرم؟
ئەستەمە پێش ئێستا پێشبینی بکەیت کە تا کەی دەبێت چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی خۆت بیت. کە وترێت، چاوەڕوانی بۆ ماوەیەکی زۆر مەرج نییە کە ئەوە مانای ئەوەیە کە داواکاریەکەت ڕەت دەکرێتەوە. ئەوە پشت بە زۆر فاکتەر دەبەستێت کە تا کەی دەبێت چاوەڕوانی بڕیاری خۆت بیت : بارکردنی کار لە نووسینگەی پەناهەندەیی کە بەرپرسن لە کەیسەکەت ، ئاڵۆزیی دۆسیەی پەنابەرێتییەکەت ، نەتەوەکەت ، هتد
هەر کە بڕیارێک لەسەر داواکەت دەردەکرێت، بڕیارەکە لە ڕێگەی نامەی تۆمارکراوەوە بۆت دەنێردریت یان نوسینگەی مافی پەنابەریی بەتوانا پەیوەندیت پێوە دەکات بۆ ئەوەی زانیاریت پێبدات بۆ ئەوەی بە شەخسی خۆت بڕیارەکە وەربگریت. لەوانەیە بڕیارەکە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆت بنێرێت یان بنێردریت بۆ پارێزەرەکەت یان بۆ بەڕێوەبەری کامپەکە ئەگەر لەناو کەمپێک دا دەژیت
دڵنیابە لەوەی کە زانیاریت بە نوسینگەی پەنابەرەکە داوە ئەگەر ژمارەی تەلەفۆنەکەت یان ناونیشانی شەخسی خوت گۆڕی. ئەگەر ژمارەی تەلەفۆنەکەت گۆڕی و لەبیرت چوو بە ئەفیسی پەنابەری بلێی، ئەوە ئەوان ناتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن بۆ ئەوەی پێت بلێن کە بڕیارێک دەرکراوە لەسەر کەیسەکەت. هەروەها ئەگەر ناونیشانی تۆ ڕاست نەکرابێتەوە، ئەوە نامە تۆمارکراوەکە بە بڕیارەکەت لەوانەیە نەگاتە دەستی تو
دەتوانم چی بکەم ئەگەر داواکاریی پەنابەرییم ڕەتکرایەوە؟
ئەگەر بڕیارێکی نەرێنیتان پێدەگات، مافی ئەوەتان هەیە لەبەردەم لیژنەی پێداچوونەوەدا دژ لەم بڕیارەدا بوەستن. بۆ ئەنجامدانی ئەمە، پێویستە داواکردنێک لە ماوەیەکی دیاریکراودا لە بەرواری ئاگانامەکەدا پێشکێش بکەیت. ماوەی ئەم جارە پشت بە هۆکاری ڕەتکردنەوەی تۆ دەبەستێت و دەتوانێت جیاوازی هەبێت لە نێوان 5 بۆ 30 ڕۆژ. ئەم سنوورە کاتییە توند و تیژە: ئەگەر لەم ماوەیەدا تانەیەک پێشکەش نەکەیت، بە شێوەیەکی ئاسایی ئەگەری تۆمارکردنی تانەدانێکی سەرکەوتووت لەدەست دەدەیت و داوات لێدەکرێت یۆنان بەجێبهێڵیت. تکایە ئاگاداربن کە سیستەمی یارمەتی یاسایی بێبەرامبەر هەیە بۆ تانەدان. دڵنیابە کە ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنی ڕەتکردنەوەکە داوای لە نووسینگەی پەنابەری بکەیت بۆ ئەوەی پارێزەرێکی بێبەرامبەرت بۆ دابین بکرێت بۆ تانەدانەکەت
ئەگەر بڕیارێکی ئەرێنیم پێ بدری دەتوانم چی بکەم؟
ئەگەر بڕیارەکەتان ئەرێنی بێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە لە یۆنان دا باری پەنابەری یان پاراستنی لاوەکیتان پێ دراوە. تۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونت پێ دەگات و لەوانەیە بتوانیت داوای بەڵگەنامەی گەشت کردن بکەیت یان داوای یەکگرتنەوەی خێزان بۆ ئەندامانی خێزان بکەیت کە هێشتا لە وڵاتی سەرەکی تۆدان